بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیانخولێكی 4 رۆژە بەڕێوەچوو

ههولێر - KDP.info/ بەئامانجی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیانو چۆنیەتی دەستنیشانكردن و هەڵسەنگاندنی باڵەخانەكان لە ڕووی سەلامەتی ئاگر، لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خولێكی (4) ڕۆژە بەڕێوەچوو، لەو خولەدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەهاریكاری سەنتەری تەكنەلۆژیاو ڕاهێنانی ئەوروپی ڕێكخرابوو، ڕۆژانە لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەكەو نوێنەرانی كۆمپانیای(AJG)، وانەكان بەشێوازی تیۆری و پراكتیكی بەئامادەبوانی خولەكە دەوترانەوە.لەو خولەدا كە تایبەت بوو بە بەڕێوەبەرانی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆكانی كوردستان، باس لە سەلامەتی ئامێرو كەرستەكانی بەكارهاتوو لە باڵەخانەكان و ئامێرەكانی ئاگركوژێنەوەو چۆنێتی پلاندانان بۆ رزگاركردنی خوێندكاران و قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە باڵەخانەكان لە كاتی ئاگر كەوتنەوە كرا، هەروەك چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەرەستەی باڵەخانەكان بۆ بەرگریكردن لە ئاگر كرا. واش بڕیارە لە رۆژانی داهاتودا خولێك بەهەمان ناونیشان لەگەڵ ئەندازیارانی دیوانی وەزارەت و زانكۆكان بەڕێوەبچێت، بەئامانجی پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان لەكاتی ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەكاندا.لە كۆتایی خولەكەشدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی 30/10/2013 لە هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچو بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربووانی خولەكەدا دابەش كرا.




