پێنج کرده‌وه‌ی خۆکوژی له عێراق قوربانی لێکه‌وته‌وه

عێراق - KDP.info/ سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو دوو تیرۆریستی خۆکوژ خۆیان ته‌قاندۆته‌وه به نێو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسانی ئه‌منی و ناوچه‌یی، له ماڵی به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌حوه له ناوچه‌ی تارمییه‌ی باکووری به‌غدا.له ئه‌نجامی ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه 10 به‌رپرسی سوپای عێراق و له‌وان عه‌میدێکی سوپا کوژران و 22 که‌سی دیکه‌شیان بریندار کران.پاشان سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، خۆکۆژێکی دیکه له بازگه‌یه‌کی پۆلیس له باشووری به‌غدا له لایه‌ن هێزی ئه‌منی کوژرا و خۆکۆژێکی تر که به نیازبوو خۆی له بازاڕێکی شاری موسڵ بته‌قێنێته‌وه له لایه‌ن سه‌ربازێکه‌وه ئاشکرا کرا و نه‌گه‌یشته بازاڕه‌که، به‌ڵام توانی خۆی بته‌قێنێته‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازه‌که گیانی له ده‌ست دا.له ڕووداوێکی دیکه تیرۆریستێکی خۆکۆژ به ئۆتۆمبیلێکه‌وه خۆی به بازگه‌ی سوپا له مۆسڵ ته‌قانده‌وه و بوو به هۆی کوژرانی 4 هێزی سوپا و برینداربوونی 5 هێزی دیکه و شۆفێری ئه‌مبۆلانسێک که ده‌یه‌ویست بریندارانی ئه‌م ڕووداوه بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێته‌وه له لایه‌ن چه‌کدارانی نه‌ناسراو کرایه ئامانجی ده‌سڕێژی گوله و گیانی له ده‌ست دا.پێشتر سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاند بوو 100 تیرۆریستی خۆکوژ له هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه ڕه‌وانه‌ی عێراق کراون، به ئامانجی ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه له ڕۆژانی تازییه‌ی مانگی موحه‌ڕڕه‌م.




