٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵلا گول: پێویستی بەو هەموو ترسە نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە -  KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت پێشتر لە چۆنیەتی ژیانی خەڵك و پۆشینی جل و بەرگی خەڵكی دەترسان، دەركەوت هیچ پێویستی بەو ترسانە نییە.

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: دوو كێشەی گرنگی توركیا هەبوو، پرسی كورد و پرسی لائیق بوون. لائیق بوونی سیستەمی توركیا جارجار بە جیا شرۆڤە دەكرا، بەڵام ئێستە توركیا لەو بوارەدا گەیشتووەتە تێگەیشتنێكی راست و سەردەمییانە، لە شرۆڤە كردنی ناڕاستی لائیك بوونی سیستەم رزگارمان بووە، نزیك بوونەوەی توركیا لە تێگەیشتنێك وەكو تێگەیشتنی رۆژئاوا لە لائیك و سیستەمی لائیك جێگای خۆشحاڵییە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سەرۆك كۆماری توركیا بڵاویكردەوە كە سەرۆك كۆماری توركیا لە بارەی بەسەر كردنی سەرپۆش لە لایەن پەرلەمانتارانی توركیاوە گوتی" تا ئەو جێگایەی من ئاگادارم سەرۆكی پەرلەمان دەڵێ پۆشینی سەرپۆش لە پەرلەمان پێشەل كردنی پەیڕەونامەی ناوخۆیی پەرلەمان نییە، بۆیە هیچ ئاستەنگێك لە بەردەم پۆشینی سەرپۆشدا نییە، ئەو پرسە پرسێكە كە سیاسەت بۆ خۆی دەزانێ چۆن هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكا.

عەبدوڵڵا گول رایگەیاند: ئازادی ئاینی بەشێكی گرنگی ماف و ئازادییە سەرەتاییەكانە، پێشتر توركیا لە چۆنیەتی ژیان كردنی خەڵك، بیروڕای خەڵك وچۆنیەتی پۆشینی جل وبەرگی خەڵك دەترسا، بەڵام بۆمان دەركەوت هیچ پێویستی بەو ترسانە نەبووە.

پرسێكی دیكەی توركیا پرسی كورد بوو، ئەمڕۆ بە ئیرادەی خۆمان و لە سەر ویستی خۆمان بۆ چارەسەر كردنی ئەو پرسە هەنگاوی بوێرانە دەنین. گرنگی ئەو هەنگاوانە ئەوەیە كە توركیا لە سەر ئیرادە و ویستی خۆی ئەو هەنگاوانە دەنێ و من زۆر بەو هەنگاوانە دڵخۆشم.

لە بارەی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیش سەركۆماری توركیا گوتی" ئەو پرسە پرسێكی زۆر گرنگ و ئاڵۆزە و بە یەك شەو چارەسەر ناكرێ، بەڵام دەمەوێ ئاماژە بە ئیرادەی بەهێزی حكومەت و هەموو دامودەزگاكانی حكومەت بۆ چارەسەر كردنی ئەو پرسە بدەم، پێویستە دەستخۆشی لە حكومەتی توركیا بكرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار