حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی دیدگای 2020 دەخاتە بواری جێبەجێكردن
هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ د.علی سندی پێشوازی لە جاكلین بادكۆك نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق و سكۆل كوندی نوێنەری یونامی لە كوردستان و شاندی یاوەری كرد، ئامانجی دواین سەردانی شاندی ناوبراو بۆ هەرێمی كوردستان، هەلسەنگاندن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاژانسەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانە
لە كۆبونەوەیەكی درێژخایەن كە جێگری وەزیری پلاندانان و بەرێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتی پلاندانان ئامادەی بوون، هەلسەنگدنێكی تێرو تەسەل بۆ پرۆژە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و UNكرا كە وابریارە لە داهاتوودا لە چوارچێوەی دیدگای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ 2020 بكەونە بواری جێبەجێكردن.
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوو لە كۆنفرانسێك بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیاسەت و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی سەبارەت بە گەشەسەندنی كۆمەلایەتی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 خستە روو، پاش گەلالەكردن و رێکكەوتن لە گەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان كە نەتەوەیەكگرتوەكانیش بەشدارە لە هەنگاوەكانی بەرەو پێشبردنی حكوومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی 2020، پرۆژەكان دەچنە بواری جێبەجێكردن.
هەر لە میانەی كۆبوونەوەكە دوایین رەوشی ئاوارەكانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئاوارەكان لە سەرمای زستان تاوتۆكرا. د. علی سندی وەزیری پلاندانان هاوكاری زیاتری نەتەوەیكگرتوەكانی بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەل بەرپرسانی نەتەوەیكگرتوەكان دوپاتكردەوە.




