ولیام تۆڵبەرپرسی ئۆفیسی هەولێریUNHCR : سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەین بۆ رەخساندنی ئەو دەرفەتە و پشتگیری ئاوارەکان
هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ لە دیدارێكدا ئەمڕۆ 03\10\2013 د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ ولیام تۆڵبەرپرسی ئۆفیسی هەولێریUNHCRكۆبووەوە ولیام تۆڵهەر لە سەرەتاوە سوپاسی رەخساندنی ئەو دەرفەتە و پشتگیری و هاریكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ یارمەتی دانی كتوپڕی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەربارەی رۆڵی رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان گوتی: هەرێمی كوردستان ئاشنایە بە كۆمیسیۆنی باڵای پەناهەندەكانی یوئێن لە كاتێكدا توانیویانە خزمەتی گەلەكەمان بكەن و لە پێناو بەرەو پێشچوونی زیاتر ئەم پەیوەندییە دەبێت پتەوتر بكرێت و بەردەوامی پێبدرێت بەخێرهاتنی شارەزایان دەكرێت لە هەموو بوارەكان.
هەر لە میانەی دیدارەكەدا بە تێروتەسەلی باس لە پێویستییەكانی ئەمڕۆی ئاوارەكانی سوریا كرا و پەیوەندی نزیك و پتەوتر بە پێویست زانرا و كاری زیاتر لە نزیكەوە بە پێكەوەیی بكرێت لەم بوارەدا و نەوەك تەنیا پشتگیری و یارمەتیدان بێت، بەڵكو پێویستە ئاوارەكان بەشێوەیەكی گشتی لە هەموو بوارەكان بەرەوپێش بخرێت و هەڵیان بۆ بڕەخسێنرێت وەك قوتابخانەو پێویستییەكانی تر.
هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە ئەم كارە تەنیا بە شێوەیەكی هاوبەش و پێكەوەیی دەكرێت لە نێوان حكوومەتی هەرێم و UNHCRوە كرانەوی كەمپی نوێی دارەشكران دەست خۆشی لێكرا كە جێگای دڵخۆشی هەموو لایەكە.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك كە حكومەتی هەرێم بتوانێت پێشكەشی بە رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بكات لە پێناو ئاسانكاری ئەرك و كارەكانیان بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتی زیاتر بە خەڵكی ئاوارە و بوونی ستراتیژییەكی دیار زۆر بە پێویست زانرا بۆ زیاتر و باشتر گەیاندنی خزمەت بە ئاوارەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستاندا.




