پێدانی سلفەی 100 موچەیی بەفەرمانبەرانی دەوڵەت راگیرا

عێراق - KDP.info/ وەزارەتی دارایی عێراق پێدانی سلفەی 100 موچەیی بەفەرمانبەرانی دەوڵەت راگرت تا سەرەتای ساڵی داهاتوو.وەزارەتی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ستKDP.infoکه‌وتووه تێدا بڵاویكردەوە: که بەهۆی جەردی ساڵانەوە كاركردن بەپێدانی قەرزی 100 موچەیی بەفەرمانبەرانی دەوڵەت راگیراوە تا سەرەتای ساڵی 2014 ئه‌و پرۆسیه راگیراوه هاووڵاتیان ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن. له بەیاننامەیەكدا که لەلایەن عەلی شوكری وەزیری دارایی عێراقه‌وه دەركراوە، ئه‌وه‌شی تێدا خراوه‌ته‌روو که ئەو قەرزە پێشتر لە لایەن هەردوو بانكی رەشید‌و رافیدەینەوە دەدرا بە فەرمانبەرانی میری، ئێستە بڕیاری راگرتنی پرۆسه‌که بۆ ئه‌و دوو بانکه ره‌وانه کراوه و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوەدەستپێبكاتەوە. شایه‌نی باسه پێشتر له رێگای هه‌ردوو بانكی رەشید و رافیدەینەوە قه‌رزی 100 مووچه‌یی ده‌درا به فه‌رمانبه‌رانی میری که به‌هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌م بڕیاره رێژه‌یه‌کی زۆریان داوای ئه‌و قه‌رزه‌یان کردبوو.




