سبه‌ینێ دوا كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌نه‌وه شاری هه‌ولێر

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، كامه‌ران ئه‌حمه‌د به‌كر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له شاری مه‌ككه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه پێی راگه‌یاندم سبه‌ینی پێنجشه‌ممه دوا كاروانی حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 338 حاجیه له فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌دەوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئه‌وه‌شی دوپات كرده‌وه كه‌وا حاجی سه‌ید ئیبراهیم كه حه‌مله‌دارێكی سنوری قه‌ڵادزێیه و له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه دووچاری لێدانی ئوتومبێل بووه، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ككه ده‌مێنێته‌وه هه‌تا باری ته‌ندروستی جێگیر ده‌بێت.
شایانی باسه، ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ زیاتر له 3700 حاجی بوون، كه له شاری مه‌ككه 6 حاجی كۆچی دوایی كرد و ئه‌وانی دیكه له به‌رواری 26ی مانگه‌وه ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كردووه بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.




