٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە گەڵ پارێزەران: ئێمە بەرەو حكوومەتی موئەسەساتی هەنگاو دەنێین، ئێوەش دەبێت رۆڵی خۆتان بگێڕن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/  پاشنیوەڕۆیئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و كۆمەلێك لەپارێزەران كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بەرێوەچوو .

لەكۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد، تێیدا ریاگەیاند: بەرێوەچوونی هەڵبژاردن گوزارشتێكی مەزنە بۆ بوونی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا، ئێوەش لەو پرۆسەیە بەشداربوون تا رووی كوردستان بەگەشتر وەدەربكەوێت. هاوكات گوتیشی: هەوڵی ئێوە لەوە خۆی دەبینێتەوە كە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان سەربكەوێت ئەوەش هیوای هەموو پارتێكی سیاسییە، ئێمەش لەوە بەدەرنین .

نێچیرڤان بارزانی رۆڵی پارێزەرانی لەچەسپاندنی یاسا و سەروەركردنی یاسا بەگرنگ لەقەڵەم دا و گوتی: ئێمە بەرەو حكوومەتی موئەسەساتی هەنگاو دەنێین، ئێوەش دەبێت رۆڵی خۆتان بگێرن .

دواتر فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەیڤێكدا باسی لە كاری پارێزەران لەداكۆكی كردن لەپرسە نەتەوەیی و یاساییەكان كرد و پارێزەرانی بە پارێزەری دەسكەوتەكان و كوردستان و پارتی لەقەڵەم دان، ئەویش لەبەر رۆشنای ئەو كارەی كە پارێزەران دەیكەن .

لەكۆتای كۆبونەوەكەشدا لەلایەن جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست خۆشی لەستافی پێشوی سەندیكا كرا و لەهەمان كاتیشدا داوای لە ستافی نوێ كرد بە بەرپرسیاریەتییەكی تەواو لەداهاتوو كاری خۆیان بكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار