٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هونەرمەندێكی ئێرانی بە 18 مانگ زیندان سزا درا

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ وتەبیژی دادگای باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند كە بە هۆی پێشەل كردنی پیوانەكانی حیجابی ئیسلامییەوە دادگا بڕیاری 18 مانگ سزای زیندانی كردنی بە سەر ژنە هونەرمەندی ئێران پیگاە ئاهەنگەرانی سەپاندووە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی شەرق رایگەیاند كە ژنە هونەرمەندی ئێران پیگاە ئاهەنگەرانی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بە بیانووی پێشەل كردنی پیوانەكانی حیجابی ئیسلامی بە 18 مانگ سزای زیندان سزا دراوە.

دایكی پیگاە ئاهەنگەرانی مەنیجە حكمەت لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی شەرق رایگەیاندووە كە پیگاهی كچی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بە 18 مانگ زیندان سزا دراوە.

مەنیجە حكمەت لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە كچەكەی لە ساڵی 2009 و 2011دا دووجار دەستگیر كراوە و دواجار لە ساڵی 2011 سەفەر كردن بۆ دەرەوەی ئێرانی لێ قەدەغە كرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار