٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای گەڕانەوەم لە حەج بە سەرپۆشەوە دەچمە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

مەككە-KDP.info/ ژنە پەرلەمانتاری كوردی شاری ماڕەشی سەڤدا بایەزید كاچار رایگەیاند كە دوای گەڕانەوەی لە حەجەوە بە لە سەر كردنی سەرپۆش دەچێتەوە پەرلەمانی توركیا و درێژە بە كارو چالاكییەكانی دەدات.

سەڤدا بایەزید كاچار لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگەیاندووە كە یەكەمین سوودی پاكێجی دیموكراتیزە كردنی توركیا سەربەست كردنی سەرپۆش لە پەرلەمانی توركیا بوو و دوای گەڕانەوەم لە حەج بە سەرپۆشەوە دەچمە پەرلەمانەوە و درێژە بە كارو چالاكییەكانم دەدەم.

لە بەرامبەردا فراكسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی توركیا هەڕەشە لە پەرلەمانتارە سەرپۆش بەسەرەكانی ئاكەپە دەكات و دەڵێ: ئێمە وەكو جەهەپە گرێدراوی پەیڕەونامەی ناوخۆیی پەرلەمانین و بە هیچ شێوەیەك دەرفەت نادەین بە هیچ كەس و لایەنێك كە ئەو پەیڕەونامەیە پێشەل بكات.

لەمبارەیەوە جێگری سەرۆكی جەهەپە فاروق لۆغئۆغڵو رایگەیاند كە جەهەپە بە هیچ شێوەیەك دەرفەت بە هیچ كەس نادات پەیڕەونامەی ناوخۆیی پەرلەمان پێشەل بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار