٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە لەوادەی خۆیدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق,   ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دواخست ، لەبەرامبەردا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەرێوە بچێت.

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لەکاتی خۆیدا بەرێوە بچێت، بەڵام کۆمسیۆن داوای دواخستنی کردووە.

سەعد خالد گوتیشی: ئەگەر کۆمسیۆن نەتوانی ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجام بدات، ئەوکات ناچار دەبن دوایبخەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەفەرمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دواخست .

هەواڵی پەیوەندیدار