ئیسرائیل 26 بەندكراوی فەلەستینی ئازادكرد

فەلەستین-KDP.info/ دەسەلاتدارانی ئیسرائیل بیست و شەش بەندكراوی فەلەستینیان لە بەندینخانەكانی ئیسرائیل ئازادكرد كە ماوەیەكی دوورودرێژبوو بەندكرابوون .
لەوبارەیەوە عیسا قەراقیع وەزیری كاروباری دیلی فەلەستینی رایگەیاند كە فەلەستین پێشوازی لە بیست و یەك بەندكراوی خۆی كرد كە لەلایەن دەسەلاتدارانی ئیسرائیلەوە لە چوار چێوەی رێككەوتنی نێوانیان بەسەرپەرشتی ئەمەریكا بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانە راستەوخۆكان ئازادی كردوون .
سەر لە بەیانی ئەمڕۆش پێنج بەندكراوی دیكەی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكران و گەیشتنە كەرتی غەززە . كەس و كاری بەندكراوان لەنێوان خۆشی و فرمێسكدا هەستەكانیان تێكەڵ بەیەكتر بوو كە بەشێك لە كەس و كاری ئەم بەندكراوانە زیاتر لە بیست ساڵە چاوەروانی رۆڵەكانیانیان دەكرد . دوای ئەوەی نووسینگەی بنیامێن نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی بڕیاری حكومەت لە بیست و هەشتی مانگی تەموزی رابردوو بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، لێژنەیەكی وەزاری پێكهێ،ا بۆ ئازادكردنی بەندكراوان لە رێگەی دانوستانەكان، شەوی رابردووش ئەم رەزامەندییە نیشاندرا بۆ ئازادكردنی بیست و شەش بەندكراوی فەلەستینی .
هەموو ئەم بەندكراوانە سزای هەتاهەتایەیان بەسەر سەپێنرابوو تەنها بەندكراوێك نەبێت و ئەم بەندكراوانەش لە نێ،ان نۆزدە ساڵ تا بیست و نۆ ساڵ لە نیچو بەندینخانەكانی ئیسرائیل مابوونەوە . شایانی باسە نەتەنیاهۆ بەر لە دوو رۆژ پێش دەستپێككردنی دانوستانەكانی ئاشتی لە تەمووزی رابردوو رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئازاد كردنی سەدو چوار بەندكراوی فەلەستینی لە چوار كاتی جیاجیادا بەپێی دانوستانەكان .




