هه‌رێمی کوردستان به‌شداریی له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی لاهای ده‌كات

هه‌ولێر- KDP.info / بڕیاره ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه،هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی لاهای بكات تایبه‌ت به پرسی بێسه‌روشوێنان و جینۆساید.
ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كۆنفرانسه‌كه به خه‌ندانی راگه‌یاند،" وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبه‌شداری له كۆنفرانسی لاهای تایبه‌ت به پرسی بێ سه‌روشێنان وجینۆساید ده‌كات له هۆلندا"، وتیشی:" هه‌موو ئه‌و وڵاتانه به‌شداریی له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌نكه گه‌له‌كه‌یان روبه‌رووی جینۆساید و بێ سه‌روشێنكردن هاتوون".
به‌وته‌ی ئارام ئه‌حمه‌د، " رێكخراویicmpپێشتر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوه بۆ ئاماده‌بوونی له كۆنفرانسه‌كه"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" له‌میانی گفتوگۆكانی كۆنفرانسه‌كه هه‌وڵده‌درێت تۆڕێكی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌و وڵاتانه دروست بكرێت كه‌جینۆساید كراون، تا بتوانین پرسی بێسه‌روشوێن و جینۆساید بگه‌یه‌ننه ناوه‌ندی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ كاركردن له‌سه‌ری




