كوژرانی كۆڵبەرێكی كورد لەناوچەی سەردەشت

ئێران-KDP.info/ كۆڵبەرێكی كوردی لەناوچەی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژرا.
بەپێی هەواڵێكی كوردپا، كۆڵبەرێكی كورد بەناوی "مەولوود هەمزەیی" تەمەن ١٥ ساڵ و كوڕی حەسەن، بەدەستی هێـزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، گیانی لەدەستدا.
مەولوود هەمزەیی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵكی گوندی "قەلەرەشە"ی سەربە شاری سەردەشت بووە كە تەنیا بۆ دابینكردنی بژیویی ژیانی خۆی و بنەماڵەكەی رووی لە كۆڵبەریی سەر سنوورەكان كردبوو.
ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوچەی "كانی بەردان" لەناوچەی "باژاڕێ" لەسەر سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و شاری سەردەشت كەوتۆتە بۆسەی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە هۆی دەستڕێژی گولـلەی ئەو هێزانەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری سەرچاوەكە لەماوەی ٣٧ رۆژی رابردوودا، ٧ كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار كراون.




