لەسێدارەدرانی زیندانییەكی دیكەی سیاسی لە زیندانی خوەڕەماوا

حوكمی لەسێدارەدران بەسەر چالاونێكی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی پارسلیونی شاری خورەماوا لە ئوستانی لوڕستان جێبەجێ كرا.
بەپێی هەواڵێكی كوردپا؛ زیندانییەكی سیاسیی بەلووچ بەناوی سەلمان میایی تەمەن ٣٠ ساڵ لەزیندانی ناوەندیی خوڕەماوا لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە سیاسییە ئەندامی جوندوڵڵای سیستان و بەلووچستان بووە و ماوەی یەك ساڵ بوو كە لەو زیندانەدا راگیرابوو.
سەرلە بەیانی رۆژی شەممە دەزگای دادوەریی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەڵوێستێكی تۆڵە سەندنەوەدا ١٦ ئەندامی گرووپی "جەیشولعەدل"ی لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان لە ئوستانی سیاستان و بەلووچستان لە سێدارە دا.
ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن دادگای ئینقلابی زاهیدانەوە بە دادوەریی "ماه گوڵی" حوكمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست كرایەوە.




