٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوری مالكی داوای بەپەلەی چەكی هێرشبەر لە ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەر لە ئەنجامدانی گەشتەكەی بۆ ئەمەریكا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جەختی كردەوە كە داوا لە لایەنی ئەمەریكی دەكات كە پەلە بكات لە پێدانی چەكی هێرشبەر بە عێراق بەمەبەستی بنبڕكردن و لەناوبردنی گروپە تیرۆریستییەكان .

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مالكی روونیكردەوە كە وتوویچژەكانمان لە گەڵ ئەمەریكا زیاتر جەتكردنەوە دەبێت لە سەر هاوكاری ئەمنی. كۆبوونەوەی لێژنەی بالای ئەمنی هاوبەش لەنێ،ان هەر دوو وڵات تەئكید لە سەر یارمەتی دانی عێراق دەكاتەوە كە چەكی هێرشبەر بدرێت بە عێراق بۆ لەناوبردنی رێكخراوە تیرۆریستییەكان .

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند كە داواكارییەكانمان تەنها لە چوارچێوەی فرۆكەی ئێف شازدە نابێت بەڵكو هەلیكۆپتەرو هەموو ئەو پێداویستیانە دەبیچت كە دەكەونە چوارچێوەی نەهێشتنی گروپە چەكدارییەكان . مالكی روونیشیكردەوە كە دۆسیەی تیرۆر یەكێك لەو دۆسیانە دەبێت كە لە گەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا تاوتۆی دەكات جگە لە دۆسیەی سوریا و كاردانەوەكانی .

شایانی باسە بڕیار وایە مالكی لە یەكی مانگی داهاتوو چاوی بە باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا بكەوێت . لەو گەشتەی مالكی بۆ ئەمەریكا هەر یەك لە وشیار زێباری وەزیری دەرەوەو سەعدون دلێمی وەزیری بەرگری بە وەكالەت و فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی یاوەری بوون .

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار