٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردن بدات كە ماوەیەكە بە هۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان دەنگی لەسەر نەدراوە .

 لەو چوارچێوەیەشدا ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كە داوای سیستەمی یەك بازنەیی دەكات بۆ هەڵبژاردن، جێگرەوەیەكی داناوە كە حەوت كورسی بۆ هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت و ئەگەر كوتلەكانی دیكە لەسەری رزانی نەبن و دەنگی بۆ نەدەن، ئەوا ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی دانیشتەكە دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار