یەکەم خاڵی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگدانە لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد، یەکەم خاڵی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگدانە لە بارەی یاسای ھەڵبژاردن، بەڵام ئەستەمە دەنگی لە سەر بدرێت.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و یەکەم خاڵی کارنامەی کۆبوونەوەش دەنگدانە لە بارەی یاسای ھەڵبژاردن، بەڵام ئەستەمە دەنگی لە سەر بدرێت، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێسته رێککەوتنی لە سەر نەکراوە.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: بە بەردهوامی گفتوگۆ لە نێوان کوتلەکان دەکرێت، لە بارەی ئەو یاسایە، بەڵام ھەر کوتلەیەک لە سەر داواکارییەکانی خۆی سورە و بۆیە نەگیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک.
ئەبوبەکر رونیشیکردهوە، ئەمڕۆ یەک لایی دەبێتەوە ئایە پەسەند دەکرێت یاخود ماوەی گفتوگۆکان درێژدەکرێنەوە.




