٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن ناتوانێت لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  – KDP.info‌ / ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایدەگەیەنێت:  بە نوسراوی رەسمی كۆمسیۆن حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداركراوەتەوە لەوەی كە كۆمسیۆن ناتوانێت لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدات.ئارام قادر ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەKDP.info ی راگەیاند: كۆمسیۆن چەند جارێك ماوەی پێشكەشكردنی لیستی پاڵێوراوەكانی درێژ كردەوە بۆ ئەوەی قەوارە سیاسیەكان ناو پاڵێوراوەكانیان پێشكەشی كۆمسیۆن بكەن.گووتیشی: تا ئەو ماوەیەی كە دیاریكرابوو بۆ پێشكەشكردنی ناوەكان، لایەنەكان پێشكەشیان نەكرد، بۆیە كۆمسیۆن راستەوخۆ نوسراوێكی ئاڕاستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد‌ووە، تێدا رایگەیاندووە كە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنەوە ناتوانرێت ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەی ئەو وادەیەی كە دیاریكراوە زۆر كەمی ماوەو قەوارە سیاسیەكانیش ناوی پاڵێوراوەكانیان پێشكەش نەكردووە، بۆیە ئێمە ناتوانین ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار