٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەمپی عەربەت قوتابخانەیەکی بنەڕەتی بۆ پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی  –KDP.info‌ / لە کەمپی پەنابەرانی سوریا لە شارۆچکەی عەرەبەت سەر بە پارێزگای سلێمانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی بۆ پەنابەرانی سوری کرایەوە. قوتابخانەیەکی بنەڕەتی پۆلی یەک تا نۆ بەناوی قوتابخانەی عامودە بۆ پەنابەرانی سوری لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرایەوە، کە ٣٥٠ قوتابی لێی سودمەند دەبن.قوتابخانەکە کە نۆ پۆلییە لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی نەجمەدین عەلی ئەحمەدەوە کرایەوە و قوتابیانی کوڕ و کچ بەتێکەڵی تێیدا دەخوێنن.پرۆگرامی خوێندن لەو قوتابخانەیەدا بە زمانی عەرەبی عێراقییە و پلان دانراوە بۆ گۆڕینی مەنھەجەکە بۆ سەر زمانی عەرەبی بەشێوەزاری سوری.لەلایەکیترەوە ھۆگر خالد ئیسماعیل بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە هەواڵنیری KDP.infoراگەیاند، بڕیارە قوتابخانەیەکی ھاوشێوەیش لە شارەدێی بازیان بۆ پەنابەرانی ئەوێ بکرێتەوە کە جێگەی ٢٠٠ قوتابی تێدا دەبێتەوە. ئەوەشی خستەروو سەرەرای بوونی چەند گرفتێکی سەرتایی بەلام وەک بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلیمانی لە هەولی ئەوەدان گرفتەکان چارەسەر بکەن و هەنگاوی زیاتر لەو باریەوە بهاوێژن، شایەنی باسە بریاری کردنەوەی قوتابخانەی بنەرەتی بەزارەوەی سۆرانی قوتابیانی رۆژ ئاوا بووە مایەی خۆشحالی کەسوکاری کوردانی رۆژاو لە کەمپی عەربەت.

هەواڵی پەیوەندیدار