موقته‌دا سه‌در: ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد قه‌ده‌غه‌یە و با په‌رله‌مان لێكۆلنەوە له مالیكی بكات

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سەدر رایدەگەێنێت: به‌پێی یاسا ئه‌و چه‌كدارانهی سەر بە ئەنجومەنەكانی ئیسنادن قه‌ده‌غه‌ن و پێویسته په‌رله‌مان له چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌وه له لایه‌ن مالیكی یه‌وه، لێكۆڵینه‌وه بكات.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی ره‌وتی سه‌در، كه له نامه‌یه‌كدا بۆ موقته‌دا سه‌در ناردووە و تیایدا ئاماژه به بوونی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسندا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و رێكخراوه خێڵه‌كییانه به‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نوری مالیكی پاڵپشت ده‌كرێن و له بودجه‌ی گشتی به ملیاره‌ها دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو كه، تیایندایه له‌یه‌ك كاتدا پاره له ئه‌نجومه‌نه‌كان وه‌رده‌گرێت و مووچه‌ی حكومه‌تیشی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكیان پێشتر له ریزه‌كانی حزبی به‌عس بوون، بۆیه شوێنكه‌وتووه‌كه پرسیاری حوكمی شه‌رعی ئه‌و مووچانه ده‌كات و هاوكات پرسیاری حوكمی شه‌رعی به‌سه‌ر نوری مالیكی ده‌كات به‌هۆی خه‌رجكردنی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه به بێ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی یاسایی هه‌بێـت.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌شدا، موقته‌دا سه‌در سەرۆكی ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و چه‌كدارانه به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌كراون.
جه‌ختیش لەوەده‌كاته‌وه كه په‌رله‌مان به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له چۆنێتی خه‌رجكردنی مووچه‌ی چه‌كدارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه.
هەروەها ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كردن له مالیكی، لای په‌رله‌مانه.




