توركیا و ژاپۆن پەیمانێكی ئەتۆمییان ئیمزا كرد

ئهنقهره - KDP.info/ توركیا و ژاپۆن لە بواری زانست و تەكنۆلۆژیای وزەی ئەتۆمی و پەرە پێدانی هاوكاری نێوانیان، پەیمانێكیان ئیمزا كرد.
دوای كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لە سەر هاوكاری نێوانیان لە بواری وزەی ئەتۆمیدا، هەر دوو سەرۆكوەزیران راگەینراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و تێیادا هاتووە: بۆ پەرە پێدانی هاوكاری لە بواری زانست و تەكنۆلۆژیای وزەی ئەتۆمیدا پەیمانێكی هاوكاریمان ئیمزا كردووە.
لە راگەیندراوی هاوبەشی سەرۆكوەزیرانی توركیا و ژاپۆندا ئاماژە بە دوستایەتی نێوان هەر دوو وڵات كراوە و نووسراوە: پەیوەندی دوستایەتی نێوان ژاپۆن و توركیا لە ساڵی 1890 هاوكات لەگەڵ سەردانی ئەرتوغروڵ فركاتەین بۆ ژاپۆن دەستیان پێكردووە و داوای تێپەڕ بوونی 120 ساڵ ئەو پەیوەندییانە هەر بەردەوامن و رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبن.




