٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری موسڵ لەھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ بەیانی ئەمڕۆ جێگری پارێزگاری موسڵ لەکاتی چوونی بۆ دەوام بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانی تەقیەوە،بەڵام خۆشبەخاتە رزگاری بوو.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ کاتژمێر 9بەیانی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانی جێگری پارێزگاری موسڵ عەبدولقادر عەبدوللا تەقیەوە، لە ئاکامدا تەنیا زەرەی مادی ھەبوو زەرەری گیانی نەبوو .

سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستێکی خۆکوژ بەنیاز بوو لە ناو سوپای عێراق خۆی بتەقێنێتەوە،بەڵام سەربازێک باوەشی پێداکردوخۆی بەسەربازەکەوە تەقاندوە و نەیھێشت بچێتە ناو سوپا.

مەموزینی راشیگەیاند: شەوی رابردووش لە پارێزگای موسڵ سەربازێک و ھاووڵاتییەک کوژراون و رەوشی ئەو پارێزگایە بەبەردوامی بەره‌و خراپ بوون دەچێت و زۆر ئاڵۆزە.

هەواڵی پەیوەندیدار