گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی کوردستانی: هیچ شاندێکی کوردستانی سه‌ردانی به‌غدای نه‌کردووه

گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تی کرده‌وه که شاندی کوردستانی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانیی نشتیمانی سه‌ردانی به‌غدای کردبێت.
موئه‌ییه‌د ته‌ییب راگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی له هه‌ندێک ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاو بۆته‌وه که گوایه شاندێکی کوردستانی سه‌ردانی به‌غدای کردووه بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانیی نشتیمانی، دوورن له راستی وهه‌تاکو ئێستا هیچ شاندێک نه‌هاتۆته به‌غدا.
موئه‌ییه‌د ته‌ییب گوتی: سه‌باره‌ت به‌وه که شاندێکی لیستی هاوپه‌یمانیی نشتیمانی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن و ده‌رباره‌ی ئه‌و کارته چاکسازیه‌ی ئاماده‌یان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانئ سیاسیی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کوردستانییه‌کان گفت‌وگو ده‌که‌ن، تاکو ئێستا شتێکی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
تاکو ئێستا لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی و عێراقییه سوورن له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هه‌ندێک ده‌زگای راگه‌یاندنین بڵاویان کردبۆوه که گوایه شاندێکی کوردستانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات بۆ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی.




