رۆژی یەک شەممەی داھاتوو خۆرگیران لەھەرێمی کوردستان روودەدات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی یەک شەممەی داھاتوو دیاردەی خۆرگیران لەھەرێمی کوردستان روودەدات، بەڵام ماوەکەی کەم دەبێت وتەنھا 12%خۆر دەگیرێت.
ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:رۆژی یەک شەممەی داھاتوو دیاردەی خۆرگیران روودەدات و ماوەی سێ کاتژمێر دەخایەنێت ، بەڵام لەھەرێمی کوردستان ماوەکەی کورت دەبێت و لە دوای کاتژمێر چواری ئێوارە دەست پێدەکات ونزیکەی چل خولەک بەردەوام دەبێت و دواتر خۆر لەگەڵ مانگ ئاوا دەبێت وتەنھا 12%خۆر دەگیرێت کە لەلای خوارەوەی دەست پێدەکات.
ئەژی چەتۆ گوتیشی: لەھەرێمی کوردستان ئەستەمە لەناو شار ببیندرێت ورەنگە لەدەرەوەی شار بە باشی ببینرێت، بەمەرجێک کەش وھەوا ئاسایی بێت.
چەتۆ رونیشیکردهوە،لە کیشوەری ئەفریقیا لە ھەندێک وڵات بەتەواوەتی دەگیرێت بەتایبەت لەوڵاتی ساحل عاج خۆر100%دەگیرێت وبەتەواوەتی دەبینرێت.