نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى ووزه‌ى بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئه‌ردال ترهولى ـ ى وه‌زیرى ووزه و كانزاكان و پیشه‌سازیى بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و چۆنیه‌تیى بره‌ودان و پته‌وكردنیان خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاماده‌ییان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تى له بوارى بازرگانى و گه‌شتیارى و كه‌لتووریدا ده‌ربڕى و باسیان له لایه‌نه لێكچووه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا كرد، به‌تایبه‌تیش له ڕووى مێژووییه‌وه كه هه‌ردوولا به ده‌ستى شه‌ڕ و ئاشووپ و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه ناڵاندوویانه و دواى ئه‌وه توانیویانه ووڵاته‌كانیان بنیات بنێنه‌وه.
وه‌زیرى بۆسنى ـ هێرزه‌گۆڤینى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كارى ئه‌و كۆمپانیانه‌ى ووڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا له بوارى كاره‌بادا كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین پڕۆژه‌یان ئه‌نجام داوه و دووپاتى كرده‌وه بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا كه شاره‌زایى و پسپۆڕییه‌كى باشى له بوارى كاره‌بادا هه‌یه، ده‌توانێت ڕۆڵى باشتر له‌م بواره‌دا له هه‌رێمى كوردستان بگێڕێت و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى له‌م بواره‌دا بخاته خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به كارى كۆمپانیاكانى بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه كوالیتیى به‌رزى كاره‌كانیان مایه‌ى خۆشحاڵیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، بۆیه هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و هیواخوازه كۆمپانیاكانیان ده‌رفه‌تى كار و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى زیاتر له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست بێنن. هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیى فه‌رمیى حكوومه‌تى بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا و ووڵاتانى ده‌وره‌به‌رى، به‌شێكى دیكه‌ى دیدارى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ووزه و كانزاكان و پیشه‌سازیى بۆسنیا و هێرزه‌گۆڤینیا بوو




