٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى توركیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند دووسبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، به‌ داوه‌تێكى فه‌رمیى ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ـ ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى توركیا ده‌كات.

له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه‌ گوتى: نێچیرڤان بارزانى له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌؛‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن

هەواڵی پەیوەندیدار