سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د. مه‌حموود مه‌شهه‌دانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/7/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌لاحه‌ددین پیشوازیكرد له د. مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ.
له دیدارێكدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت به كاروباری گشتی و پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی دووچاری ئێراق بۆته‌وه، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جی كردنی به‌نده‌كانی ده‌ستوور و ئه‌و رێككه‌وتنانه كرده‌وه كه له نێوان كوتله سیاسیه‌كان ئیمزا كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ته‌نگژه‌كه.




