٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک:ئەستەمە کوتلەکان تا کۆتایی ئەم مانگە لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن بگەنە رێککەوتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد، گفتوگۆکردن لە نێوان کوتلەکان لەبارەی یاسا ھەڵبژاردن بەردەوامە، بەڵام تا وەکو ئێستە نەگیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک.

بورھان محەمەد فەرەج ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: گفتوگۆکردن لە بارەی پرۆژە  یاسای ھەڵبژاردن بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستە ھیچ پێشوەچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیوە و نەگیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک.

بورھان محەمەد فەرج گوتیشی: ھەموو لایەنەکان سورن لە سەر داواکارییەکان، بۆیە ئەستەمە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بگەنە ھیچ رێککەوتنێک.

فەرج رونیشیکردەوە، بەپێی دەستور ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ یاسا کۆنەکە پێویستە ئەم یاسایە رەتبکرێتەوە، بۆیە گەڕانەوە بۆ یاسا کۆنەکەش ئەستەمە و پێویستە ماوەکەی درێژ بکرێتەوە، لە بەر ئەوەی گفتوگۆکان پێویستی بەکاتی زیاترە.

لای خۆشیەوە د.سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ جارێکی دیکە کوتلەکان لە بارەی یاسای ھەڵبژاردن کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ھیچ رێککەوتنێک و سبەی دوا وادەیە و بڕیارە جارێکی دیکە کۆببنەوە و دیار دەبێت ئایە دەگرێنەوە بۆ یاسا کۆنەکە یاخود ماوەکە درێژدەکەنەوە بۆئەوەی لە بارەی یاسا نوێیەکە بگەنە رێککەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار