پەرلەمانتارێک:پێویستە ئەمەریکا بە مەرج چەک بە حکوومەتی عێراق بدات

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کوردئاشکرایکرد،پێویستە ئەمەریکا بە مەرج چەک بە حکومەتی عێراق بدات، کە لە دژی خەڵکی عێراق وھەرێمی کوردستان بە کارنەھێنێت.
د.سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکای کرد و بڕیاریشە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە و یەکێک لە خاڵی سەردانەکەی کڕینی چەک دەبێت لەو وڵاتە.
د.سەعید خۆشناو گوتیشی: پێویستە ئیدارەی ئەمەریکا بەمەرج چەک بە حکوومەتی عێراق بدات، لە بەرئەوەی ترس ھەیە کە ئەو چەکە لە دژی گەلی خۆی بە کاربێنێت.
خۆشناو راشیگەیاند: پێویستە ئێمەش وەکو کورد ترسمان ھەبێت لەوەی ئەو چەکە لە دژی کورد بەکاربێت، چونکە ئەزمونمان لە گەڵ بەغدا ھەیە و پێشتر چەک لە دژی کورد بەکارھاتووە.
ناوبراو رونیشیکردەوە، پێویستە سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵوێستی ھەبێت لە بارەی پێدانی چەک لە لایەن ئەمەریکا بە حکوومەتی عێراق .




