٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە چۆمان 150 مین و تەقەمەنی نەتەقاو لەناوبردران

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ لە گوندێكی سەربە قەزای چۆمان لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینی هەولێر تیمی چۆمان زیاتر لە 150 مین و تەقەمەنی نەتەقاو لەناوبردران.

بۆ ئەم مەبەستە زێبار خالید بەرپرسی بەشی راگەیاندنی دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەولێر بە kdp.infoراگەیاند: "دوای كاركردن لە كێڵگەیەك لە ماوەی دوو رۆژدا 156 مین و تەقەمەنی نەتەقاو دۆزرانەوەو لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیە نەتەقاوەكان لە گوندی مەمی خەلانی سەربە قەزای چۆمان لەناوبران. كە ئەم كێڵگەیە زۆر بە چڕی مینڕێژكراوەو لەماوەی چوار مانگدا 970 مین و تەقەمەنی نەتەقاوی تێدا دۆزراوەتەوەو دوای پاككردنەوەی رادەستی خاوەنەكی دەكرێتەوەو دەتوانرێت بەمەبەستی كشتوكاڵكردن بەكار بهێنرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار