٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

راپرسی لەسەر یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ناوچەی ئەبێی بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

سودان - KDP.info/ بە بەشداری هەزاران كەس لە دانیشتوانی ناوچەی كێشە لەسەری ئەبێی راپرسی بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچەیە بەڕێوە چوو.

هاوكات مونیلواك كول سەرۆكی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆسەی راپرسییەكە رایگەیاند: لە پرۆسەكەدا هەزاران كەس لە دانیشتوانی ناوچەی ئەبێی بەشدارییان كردووە و بەڵام هێشتا رێژەی بەشداربوونەكە نەزانراوە.

ناوبراو گوتیشی: ئەم راپرسییە چارەنووسی ناوچەی ئەبێی نێوان باشووری سوودان و سوودان یەكلایی دەكاتەوە. شایانی باسە ناوچەی ئەبێی كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باشووری سوودان و سوودان بە ناوچەیەكی كێشە لەسەری نێوان ئەو دوو لایە دەدانرێت ئەمەش بە هۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە لە رووی پترۆڵەوە زۆر دەوڵەمەندە.

هەواڵی پەیوەندیدار