٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كامیۆنێك بە 54 ملیۆن دۆلارەوە لەلایەن چەكدارە توندڕەوەكان دەستی بەسەردا گیرا

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا - kdp.info/ بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ناوخۆی لیبیا، لە هێرشێكی چەكدارییدا لە باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە چەكدارە توندڕەوەكان دەستیان بەسەر كامیۆنێكی بارهەڵگری پارەدا گرت كە نزیكەی 54 ملیۆن دۆلاری تێدابووە.

بە گوتەی سەرچاوەكە، كامیۆنەكە ئەو بڕە پارەیەی لە شاری سرتی باكوری رۆژئاوا بۆ شاری تەرابلوسی پایتەخت دەگواستەوە و لە رێگادا چكدارە توندڕەوەكان هێرشیان كردە سەر كامیۆنەكە و تەواوی پارەكەیان برد بە گوتەی سەرچاوەكە ئەوە زانرا، كە پارەكە بۆ بانكی ناوەندی لیبیا دەگەرێتەوە و گەڕانیش بۆ دۆزینەوەی پارەكە و دەستگیركردنی چەكدارەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە دەستی پێكردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار