لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند کران

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى ته‌ممووزى 2012، به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت؛ کۆبوونه‌وه‌ى ژماره 10ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه چوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا؛ چه‌ندین پرس و ته‌وه‌رى جیاجیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا و چه‌ندین بڕیار و ڕێنمایى په‌سه‌ند کران.
له سه‌ره‌تاى کۆبووه‌که‌دا بڕیارى دانانى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون و په‌یڕه‌وى فه‌رمانگه‌که په‌سند کرا. ئه‌م فه‌رمانگه‌یه که ده‌بێته یه‌کێک له پێکهاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ڕاسته‌وخۆ به سه‌رۆکى حکوومه‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، کار بۆ به‌دواداچوون و دڵنیابوون له جێبه‌جێکردنى سیاسه‌ت و ڕێسا و بڕیار و ڕێنماییه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه و له کاتى خۆیدا جێبه‌جێ بکرێن. ئه‌م فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسێکى ده‌بێت به پله‌ى وه‌زیر و جێگر و بۆردێکى هاوکارى ده‌بێت که به پێى په‌یره‌وى په‌سندکراو؛ کار ده‌کات.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا و له پێناو سه‌لامه‌تیى هاتوچۆدا، بڕیار درا ڕێگه سه‌ره‌کیه‌کان و جاده و شه‌قامه‌کانى ناو شاره‌کانیش ڕۆژانه بۆ ماوه‌ى 12ى کاتژمێر؛ له هه‌شتى به‌یانییه‌وه تا هه‌شتى ئێواره به ڕووى ئه‌و لۆرى و بارهه‌ڵگر و تانکه‌رانه‌دا دابخرێن که که‌لوپه‌لى جۆراوجۆر و به‌رهه‌مه‌کانى نه‌وت و سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى کوردستان ده‌گوازنه‌وه.
ده‌رماڵه‌کان به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو که بڕیار درا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه‌کاندا دامه‌زراوه، لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بکات بۆ ئه‌وه‌ى که‌موکوڕییه‌کان چاک بکرێن و هه‌وڵ بدرێت له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى 2013دا په‌سند بکرێت.
کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى جێبه‌جێکردنى یاساى دامه‌زراندنى ده‌زگاى فڕۆکه‌خانه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى کوردستان دا که به‌و پێیه له پێناوى ڕێکخستن و ڕێکوپێککردنى ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌چوونى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، ده‌زگاکه داده‌مه‌زرێت و سه‌ر به وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها بڕیارى دا حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنه‌وه، بۆ پرۆژه‌ى دامه‌زراندنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له عیراق و هه‌رێمى کوردستان و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به عیراق و دنیاوه؛ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عیراقدا بکات و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕاسپێردران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌دواداچوون بکه‌ن.
ڕ‌ێزلێنانى هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و وه‌رزشوانانى دێرین لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو. له‌مباره‌یه‌شه‌وه بڕیار درا سیسته‌مێک بۆ ڕێزلێنان و دابه‌شکردنى هاوکارییه‌کان ئاماده بکرێت و به شێوه‌یه‌کى ڕێکوپێک جێبه‌جێ بکرێت.
له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پشتگیریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ سینه‌ماى کوردى و سینهماکارانى کورد له هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌وه دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که "ده‌بێ پڕۆژه‌یه‌ک بۆ هاوکارى و پشتگیری کردنى سینه‌ما و سینهماکارانى کورد له هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌وه هه‌بێت". له‌مباره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى کار له سه‌ر پڕۆژه‌که بکات.
هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو که گفتوگۆیه‌کى تێروته‌سه‌لى له باره‌یه‌وه کرا و بڕیار درا لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه و چاککردنى که‌موکوڕییه‌کانى دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانکاریى زیاتر و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ بواره‌کانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى کوردستان دابین بکات.




