سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته وڵاتی ئیمارات

به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 30/4/2012 به یاروه‌ریی شاندێك به سه‌ردانیك گه‌یشته وڵاتی ئیمارات و بڕیاره دوای ئیمارات، به‌ڕێزیان سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ریش بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا، چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتی ئیمارات تاوتوێ ده‌كات، له دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئیمارات، به‌ڕێزیان سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ریش ده‌كه‌ن.
شایانی باسه، ئه‌و شانده‌ی یاوه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له‌م سه‌ردانه‌دا، پێكهاتووه له به‌ڕێزان عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.
