٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

شەوی دووشەممە 28ـی 10ـی 2013 جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بە شێوەیەكی گشتی قسە لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقی فیدڕاڵ كرا و هەروەها ڕاوبۆچوونیشیان لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ گۆڕیەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە لەمەڕ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە و قەیرانەكانی عێراق و هەروەها گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ئەمەریكا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار