٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوای باشکردنی خزمەتگوزاری لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنیت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزاەرتی گەواستنەوە وگەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ kdp.infoنێردراوە وتێدا ھاتووە، پێویستە کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لەماوەی 15رۆژ سەردانیان بکەن ، بەپێچەوانەوە رێگەی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ھەر لەراگەیاندراوەکەدا ھاتوو، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنیت دەکات ئەوانەی بە سیستەمی وای ماکس کاردەکەن لەماوەی 15رۆژدا سەردانی وەزارەت بکەن بۆ جەختکردنەوە لەسەر پابەند بوونیان بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و باشترکردنیان کە ھاووڵاتیان گلەییان ھەیە لەو بارەیەوە.

راگەینداروەکە ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کۆمپانیاکانی ئاگادارکردۆتەوە لەماوەی دیاریکراودا سەردانی وەزارەت بکەن و ئەگەرنا رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر پەیڕەو دەکرێت.

ئەمەش دەقی راگەینداروەکەیە:

بـۆ گشت کۆمپانیاکانی مۆڵەت پێدراوی ئەنتەرنێت

لە ھەرێمی کوردستان بە سستمی وای ماکس

بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتمان لە بواری گەیاندن ژمارە (1) ساڵی 2012وە بە پێ ی پابەندبونتان بە گرێبەستی سەرەکی و ئاگادارکردنەوەتان بە نوسراوی فەرمی لەلایەن وەزارەتمانەوە لە ھەردوو مانگی(7) و(8) ی 2013بە مەبەستی سەردانتان بۆ وەزارەتمان بۆ واژوو کردنی پاشکۆی گرێ بەست بۆ زیاتر جێ بە جێ کردنی گشت بڕگەکانی گرێ بەستی نێوانمان بەرەو پێش چوونی خزمەتگوزاریەکانتان و نەھێشتنی گلەیی و گازاندەی ھاولاتیان وەلەبەر نەبوونی خزمەت گوزاری ئەنتەرنێت لە زۆربەی شوێنەکانی ھەرێمی کوردستان و نەگەیشتنتان بە زۆر شوێنی مۆڵەتتان بۆیە ئاگادارتان دەکەین لە دوای ئەم بلاو کراوەیە تەنھا پانزە ڕۆژ مۆڵە تتان ھەیە سەردانی وەزارەتمان بکەن بۆ مەبەستی ئاماژە بۆکراو وە دوای ماوەی دیاری کراو وەزارەتمان ھەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاتان .

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

 

                                                                                                                                  

                                                                                         

 

                                                                                                                           

هەواڵی پەیوەندیدار