ئەمڕۆ پرۆژەی مەڕمەڕای بە رەسمی دەكرێتەوە

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ یەكێك لە گەورەترین پرۆژەكانی جیهان و توركیا، خەیاڵی 153 ساڵەی توركیا، مەڕمەڕای لە جەژنی 90 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیا لە لایەن سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا، سەرۆكو ەزیرانی ژاپۆن، رۆمانیا و نۆ وەزیری هەشت وەڵات دەكرێتەوە.
لە مەراسمی كردنەوەی پرۆژەی مەڕمەڕایدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئەفغانستان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئازەربایجان، وەزیری زانست و تەكنۆلۆژی بولگاریا، وەزیری ئابوری جۆرجیا، وەزیری گواستنەوەی مۆلدۆڤیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی مەكەدونیا، وەزیری نیشتەجێكردنی ئیسپانیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی رۆمانیا، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، وەزیری گواستنەوە و نێشتەجێكردنی ئەڵمانیا و وەزیری كاروباری دەریایی پاكستان ئامادە دەبن.
هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا پێشوازی لە میوانەكان دەكەن و لە ناوچەی ئوسكوداری ئیستەنبۆڵدا مەراسمێك بۆ كردنەوەی پرۆژەی مەڕمەڕای ساز دەكرێ و دوای پێشكەش كردنی چەند گوتار و پەیامێك، سەركۆمار و سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ مێوانەكان بە شەمەندەفەڕ لە ژێر بەحرەوە لە بەشی ئاسیایی ئیستەنبۆڵەوە دەچنە بەشی ئەوروپایی ئیستەنبۆڵ.
پرۆژەی مەڕمەڕای كە لە ساڵیادی دامەزراندی كۆماری توركیا دەكەوێتە بواری خزمەتكردنەوە، بە پرۆژەی سەردەم ناسراوە، ژێرخانی ئەو پرۆژەیە نیشانەی پێشكەوتن و توانایی هێلی ئاسنی ( شەمەندەفەری) توركیایە.
ئەو پرۆژەیە كە هەر دوو بەشی ئیستەنبۆڵ لە گەڵوی ئیستەنبۆڵ لە ژێر دەریادا پێكەوە دەبەستێتەوە لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە. نێوانی هەر دوو گەڕەكی گەبزە و هالكالی لە 185 دەقیقەوە بۆ 105 دەقیقە دادەبەزێ، نێوانی بۆستانجی، باكێركۆی، سۆغوتچەشمە و یەنی كاپی لە 37 دەقیقەوە بۆ 12 دەقیقە دادەبەزێ.




