٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بەشداری 625 كۆمپانیا لە 27 دەوڵەتەوە، پیشانگای پرۆجێكت عیراق 2013 كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -  KDP.info/  لە پایتەخت و لەسەر خاكی پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی ئامادەی بوون، پیشانگای پرۆجێكت عیراق بۆ كەلوپەل و پێكهاتە و تەكنیكی بیناسازی و پاراستنی ژیتگە لەگەڵ پیشانگای نێودەوڵەتی بازرگانی بۆ كەسەرتە و بەرهەمهێنان كارەبا و وزەی جێگرەوە و بەرهەمهێنان بە تەكنیكی ئاو و روناكی هەواو و پیشانگای زەوی و زار بۆ وەبەرهێنان لە عیراق 2013 كرایەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە لە لێدوانێكدا دووپاتیكردەوە كردنەوەی ئەم جۆرە پیشانگایانە كە شەشەمین ساڵە لە كوردستان دەكرێتەوە دەرفەتی باش بۆ هەموو كەرتی تایبەت و كەرتی حكومی دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی بتوانن بەو كەرەستەیەی نمایش دەكرێت ئاشنا بن كە بەشێوەیەكی هاوچەرخانە بۆ دروستكردنەوە و بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات بەكاردێن و لەهەمان كاتیشدا بە دەرفەتێكیشی زانی بۆ كۆمپانیا ناوخۆییەكان بۆ ئەنجامدانی كار و پرۆژەی هاوبەش و ئاماژەی بەوەشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هانی هاتنی ئەم جۆرە كۆمپانیا و كەرەستانە دەدات بۆ سوود وەرگرتن لە نوێترین پێشكەوتنی ئەو كۆمپانیایانە و دۆزینەوەی دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لەلای خۆشیەوە پارێزگاری هەولێر نیشانیدا ئەم جۆرە پیشانگایانە دەرفەتێكی باش بۆ هەبوونی كێبڕكێ لەنێوان كۆمپانیاكان دێنێتە كایەوە و نیشانیدا بەپێی قسەی شارەزایان پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر یەكێكە لە باشترین پیشانگاكانی جیهان لەڕووی جۆر و نمایشكردنی كاڵاكان هاوكات ئاماژەی بەوەشدا توركیا بە 86 كۆمپانیا بەشدارە و ئیتاڵیا و ئێرانیش بە 80 كۆمپانیا و چەندین وڵاتی دیكە بەتایبەتی لەبواری كارەبا و كەرەستەی بیناوە بەشدارن و دووپاتیكردەوە هەبوونی ئەم ژمارە كۆمپانیایە بەڵگەی سەقامگیری و ئارامی ئەم شارەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار