کۆمپانیای ئاسیاسێل سکالا لەسەر بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیا تۆمار دەکات

سلێمانی – KDP.info/ کۆمپانیای ئاسیاسێل وەڵامی وتەکانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیا دەداتەوە و سکاڵاشی لەسەر تۆماردەکات.لە بری ئەوەی پێشتر شاسوار عەبدولواحد خاوەنی کۆمپانیای نالیا رایگەیاندبوو کە هێرشکەران لە رێگەی مۆبایلی ئاسیاسێلەوە چاودێرییان کردووە. لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیای ئاسیاسێل لە بەیانامەیەکدا وەڵامی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیای دایەوە و رایگەیاندوە : کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەکاتێکدا دژی هەر کارێکی توندوتیژی و نایاساییە، لە هەمانکاتدا زۆر بەتوندی وتەکانی شاسوار عەبدولواحید رەتدەکاتەوە و بەتەشهیر و تۆمەتبارکردنێکی ناڕەوا لە دژی ئاسیاسێڵی لە قەڵەم دەدات.هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئاسیاسێل ئەم تۆمەتبارکردنانەی ناوبراو کە گوایە کۆمپانیاکەمان جۆرێک لە چاودێری خستبێتە سەر تا بەو هۆیەوە کار ئاسانی بۆ دەستدرێژی کردنە بکرێت، بەتوندی رەتدەکاتەوە. ئاسیاسێڵ لەو بەیاننامەیەدا راشیگەیاندووە کە هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت هەرەمەکیانە سومعە و شکۆی کۆمپانیا نیشتمانییە گەورەکان لەکەدار بکات.شایەنی باسە : پێشتر شاسوار عەبدولواحد خاوەنی کۆمپانیای نالیا رایگەیاندبوو کە هێرشکەران لە رێگەی مۆبایلی ئاسیاسێلەوە چاودێرییان کردووە.




