٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیک چینی : وتووێژەکان لە گەڵ رژێمی ئێران بۆ بەرقەراری ئاشتی بێ ئاکامە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریکا – KDP.info‌ / جێگری سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای پێداگری لەسەر بێ‌ ئاکام بوونی وتووێژەکان لە گەڵ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، خوازیاری زیادکردنی گوشارەکان و گەمارۆکان بۆسەر ئەو رژێمە.دیک چینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ( ئەی. بی. سیی) ئەمریکا رایگەیاند: دانیشتنەکان و وتووێژ کردن لە گەڵ رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ کاریگەرییەکی لە سەر پرسی ناوکیی ئێران نییه و هیچ ئاکامێکی ئەرێنی لێ ناکەوێتەوە. جێگری جۆرج بوش سەرکۆماری پێشووی ئەمەریکا، خوازیاری زیادکردنی گوشارەکان و هەروەها چڕترکردنی گەمارۆکان لە دژی ئێرانە و ئاماژەی بەوەش داوە که سەبارەت بە پرسی ناوکیی ئێران و ئەم دۆخەی ئێسته‌، هیچ متمانەیەکی به دەوڵەتی باراک ئوباما نییه.چینی لە زاری دیپلۆماتکارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، رایگەیاند : رژێمی ئێران وەک رژێمی بەشار ئەسەد، تەنیا بانگەشەی ئاشتی دەکات و هیچکام لە دروشمەکانی خۆی بۆ ناچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.دیک چینی لە ساڵەکانی 2001 هەتا 2009ی زایینی بۆ ماوەی دوو خولی سەرکۆماریی جۆرج بوش، وەکو جێگری سەرکۆمار و دووهەمین سیاسەتمەداری ئەمه‌ریکا ناسراوە و هەروەها لە هێرشی سەربازی بۆ سەر عیێراق و ئەفغانستان رۆڵێکی بەرچاوی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار