وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ناڕازییه له بودجه‌كه‌ی

به‌غدا- / KDP.infoوه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه ئاڕاسته‌ی ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كردووه، هۆشیاری ده‌دات كه بودجه‌ی پێویستی نییه بۆ بنیاتنانی سوپاكه‌ی.
به‌پێی نووسراوێكی نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاندووه ناتوانن مامه‌ڵه‌ی كڕینی فڕۆكه‌یF16 جێبه‌جێبكه‌ن,ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕی پاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌بودجه‌ی ساڵی 2014 زیاد نه‌كرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری راشیگه‌یاندووه ناتوانن به‌رنامه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراق جێبه‌جێبكه‌ن كه بڕیاره تاساڵی 2020په‌یڕه‌وی بكه‌ن، داواشی له‌ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه, كه چاو به‌بڕی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا بخشێننه‌وه.
به‌پێی ره‌شنووسی بودجه‌ی ئاماده‌كراوی ساڵی 2014عێراق بڕی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به 10تریلیۆن و 600ملیار دینار دانراوه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق داوای نزیكه‌ی 35تریلیۆن دینار.




