٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەدەپە لە ئەمه‌ریكا كۆنفرانسێكی ساز كرد

سەرچاوە: KDP.info

واشینتۆن- KDP.info/  پارتی ئاشتی و دیموكراسی (بەدەپە) بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ سەر بارودۆخی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئەمه‌ریكا كۆنفەرانسێكی ساز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دەنگی ئەمه‌ریكا بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە پارتی ئاشتی و دیموكراسی كۆنفەرانسێكی لە ژێر ناوی رۆلی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا سازكرد.

لەو كۆنفرانسەدا كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش و چەندین بەرپرسی دیكەی ئەو پارتە ئامادە بوون، ژمارەیەك شارەزا و پسپۆڕی كاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشداربوون و چەندین بابەت لە سەر بارودۆخی گشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ستراتیژیەتی جیهانی لە بەرامبەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ گفتوگۆیان لە بارەیەوە كرا.

هەر لەو كۆنفرانسەدا سەرەڕای گفتوگۆ كردنی پرسی كورد لە سوریا، توركیا و ئێران، هاوكات باسی یەكێتی گەلی كورد و چۆنێتی چارەسەركردنی پرسی كورد لە وڵاتانی دەراوسێ گفتوگۆی لە بارەیەوە كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار