٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكێتی زانایانی ئیسلام داوای راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر هوداپار دەكات

سەرچاوە: KDP.info

برۆكسەل- KDP.info/ گوتەبێژی یەكێتی زانایانی ئیسلام لە ئەوروپا مەلا محەمەد دوندار رایگەیاند كە هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر دامودەزگاكانی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) خزمەتی یەكێتی نێو ماڵی كورد و دۆزی رەوای گەلی كورد ناكەن بۆیە پێویستە بە پەلە ئەو هێرشانە رابگیردرێن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە گوتەبێژی یەكێتی زانایانی ئیسلام لە ئەوروپا مەلا محەمەد دوندار سەرەڕای ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر دامودەزگاكانی هوداپار لە شارە كوردییەكاندا داوای كردووە كە ئەو هێرشانە رابگیردرێن و بەرپرسانی ئەو هێرشانە ئاشكرا بكرێن.

مەلا محەمەد دوندار رایگەیاندووە كە ئەو هێرشانە دوورن لە كلتووری شارەستانییەت و كلتووری كۆمەڵگەی كوردی و بە هیچ شێوەیەك خزمەتی یەكێتی و یەكڕێزی نێو ماڵی كورد ناكەن.

دوندار هەروەها داوای كردووە بەرپرسانی ئەو هێرشانە ئاشكرا بكرێن و رادەستی دادگا بكرێن، چونكە ئەگەر رادەستی دادگا نەكرێن ئەوا هێرشەكان بەردەوام دەبن و دەبنە زەمینە خۆشكەر بۆ شەڕی ناوخۆیی لە نێو گەلی كورددا.

هەواڵی پەیوەندیدار