٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەباحەت توونجەل: هەدەپە و جەهەپە هاوپەیمانی دەبەستن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  هاوسەرۆكی پارتی تازە دامەزراوی دیموكراتیكی گەلان ( هەدەپە) سەباحەت توونجەل رایگەیاند كە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی توركیادا بتوانن سەركەوتنێكی گەورە بەدەستەوە بهێنن لەگەڵ پارتی گەلی كۆماری هاوپەیمانی دەبەستن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەر تورك بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان سەباحەت توونجەل رایگەیاندووە كە بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی توركیادا سەركەوتنێكی بەرچاو بە دەستەوە بهێنن ئەوا لەگەڵ پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە)دا هاوپەیمانی دەبەستن.

سەباحەت توونجەل ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی شارەوانییە گەورەكانی چەندین شاری توركیا وەكو ئەستەنبۆل و بورسا لە دەستی ئاكەپە دەربخەن، لەگەڵ جەهەپەدا هاوپەیمانی دەبەستن و لەو شارانەدا پێكەوە تەنیا یەك پاڵێوراویان دەبێت.

توونجەل جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو هاوپەیمانییە تەنیا بۆ شارە گەورەكانی رۆژئاوای توركیا دەبێت.

پارتی دیموكراتیكی گەلان پارتییەكی تازە دامەزراوە و بڕیارە كورد لە هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی توركیادا لە كوردستانی باكوور لە سەر ناوی بەدەپە و لە رۆژئاوای توركیایش لە سەر ناوی هەدەپە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار