٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە: نابێ هیچ پەرلەمانتارێك بە سەرپۆش بێتە نێو پەرلەمانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info /  دوای ئاشكرا كردنی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی سەرپۆش، دوو ئەندام پەرلەمانی ئاكەپە رایانگەیاند كە دوای پشووی جەژنی دامەزراندنی كۆماری توركیا بە سەرپۆشەوە دەچنە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە و درێژە بە كارەكانیان دەدەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكیمیەت بڵاویكردەوە كە دوو پەرلەمانتاری ژنی سەر بە فراكسیۆنی ئاكەپە لە پەرلەمانی توركیا رایانگەیاند كە دوای پشووی جەژنی دامەزراندنی كۆمار، بە سەرپۆشەوە دەچنە هۆڵی پەرلەمان و درێژە بە كارەكانیان دەدەن. بەڵام جەهەپە لە دژی ئەو بڕیارەیە و دەڵێت ئێمە بە هیچ شێوەیەك رێگا نادەین، هیچ ئەندام پەرلەمانێك بە سەرپۆشەوە بێتە نێو پەرلەمانەوە.

جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە فاروق لۆغئۆغڵو رایگەیاند كە پەرلەمانی توركیا خاوەن پەیڕەو نامەی ناوخۆیی و دابونەریتی تایبەتی خۆیەتی و پۆشینی سەرپۆش لە هۆڵی پەرلەمان بە مانای پێشێلكردنی پەیڕەو نامەی ناوخۆیی پەرلەمان و پێشێلكردنی دابونەریتی پەرلەمانە، بۆیە جەهەپە بە هیچ شێوەیەك مۆڵەت بە هیچ كەس و لایەنێك نادات پەیڕەو نامەی ناوخۆی پەرلەمان پێشێل بكات.

جێگری سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە جەهەپە هەموو هێزی خۆی بۆ رێگە نەدان بە پەرلەمانە سەرپۆش بەسەرەكان بەكار دەهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار