٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد جوندیانی دەستی لەکاری وتەبێژی دەکێشێتەوە و سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنیش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبەت بە KDP.info/ رەچاودەکرێت یەکێتی نیشتیمانی هەندێک گۆرانکاری لە شێوازی کاری بکات، دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەو پاشەکشەیەی کردیان،بۆتە جێگەی سەرنج و رەخنە و پێداچوونەوە لە ناوەخۆی ئەم حزبەدا، لە میانی ئەو هەنگانوانەی رەچاو دەکرێت بیهاوێژن،ئەمڕۆ ئازاد جوندیانی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سوپاسنامەیەکدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ KDP.info، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە وتەبێژی راگەیاندووە و سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنیش دەکات. ئەمە دەقی نامەکەی جوندیانییە:

سڵاوێكی گەرم....

بە پێویستی دەزانم لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو كەناڵەكانی راگەیاندن لە كوردستان و دەرەوەی وڵات و سەرجەم رۆژنامەنووسانی ئازیز بكەم كە لە ماوەی رابردوودا هاوكاری یەكتر بووین، كە وەك وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاری هاوبەش و پەیوەندیدار لەنێوانماندا هەبوو.

 لێرەشەوە بە پێویستی دەزانم وەك چۆن پێشتریش لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی رامگەیاندبوو كە لەئایندەدا دەست لە كاركێشانەوەی خۆم لەئەركی وتەبێژی رادەگەیەنم، لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ 28/10/2013 لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی دەست لە كاركێشانەوەی خۆم لە ئەركی وتەبێژی پێشكەش كرد.

داواكاریشم لەسەرجەم كەناڵەكان و تێكڕای رۆژنامەنووسە ئازیزەكانی كوردستان، وەك چۆن لە رابردوودا هاو ئاهەنگ و هاوكاری یەكتر بووین، ئاواش هاوكاری ئەو هەڤاڵە بن كە لێرە بەولاوە ئەركی وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێ دەسپێردرێت.

 

لەگەڵ رێزمدا....

 

ئازاد جندیانی

28/10/2013

هەواڵی پەیوەندیدار