پارتی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن دەستەی دادوەری بە باش وقانونی دەزانێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ دەستەی دادوەری ھەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد، لەبەرامبەردا سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئێمە بە باش وقانونی دەزانین.
خەسرۆ گۆران سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پێویستە دوای پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەستەی دادوەریش پەسەندی بکات گەرنا بە بەناتەواو ھەژمار دەکرێت.
خەسرۆ گۆران گوتیشی: پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئێمە بە باش وقانوی دەزانین.
رۆژی 21/9/2013ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو وتێدا پارتی دیموکراتی کوردستان توانی بە 38کورسی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.




