پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری رەتکرایەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، لەکۆبوونەویە ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری رەتکرایەوە و بەمەش تا ساڵێکی دیکە پەرلەمان ناتوانێ گفتوگۆلەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە بکات.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری خستە دەنگدان، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا ورەتکرایەوە،بۆیە تاساڵێکی دیکە پەرلەمان ناتوانی ئەم پرَۆژە یاسایە بخاتە بەرنامەی کارەوە.
د.رزگار گوتیشی: لیستی دەولەتی قانوون زۆر ھەوڵیدا ئەم پڕۆژە یاسایە رەتنەکرێتەوە ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون دواجار بەزۆرینەی دەنگ رەتکرایەوە.
ناوبراو راشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ھەوڵدرا بری پارەکەش کە زیاتر لە 36ملیارە کەمبکرێتەوە، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەدابوون رەت بکرێتەوە.




