هه‌شته‌مین كۆنفرانسی مامۆستایانی زمانی دایك به‌ڕێوه‌چوو

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/10/2013 به چاودێری د.عصمت محەمەد خالد ده‌زگای كاروباری قوتابخانه‌كان له سوید و قوتابخانه‌ی سێلتگۆرد له‌شاری ستۆكهوڵم و به هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر له هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له شاری هه‌ولێر هه‌شته‌مین كۆنفرانسی مامۆستایانی زمانی دایك به‌ڕێوه‌چوو تا 30ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌كه له وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی حكومه‌تی سویدیان كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌یان بۆ ناساندن و په‌ره‌پێدانی زمانی دایك بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاته.
وه‌زیری په‌روه‌رده دوای به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك گووتی : ئاماده‌بوونتان جێگای دڵخۆشی ئێمه‌یه و خۆشحالم به به‌شداری كردنم له‌م كۆنفرانسه‌دا، دڵنیام سه‌ردانتان بۆ ئێره په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی سوید و هه‌رێمی كوردستان پته‌و تر ده‌كات و ئه‌و مامۆستایانه‌ی لێره ئاماده‌ن جێگای ڕێز گرتنن . له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن شانده سوید ییه‌كه‌وه رێزیان لێ گیرا بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكاری بۆ سه‌ر خستنی ئه‌م كۆنفرانسه.




